لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «گونجاو نییە بۆ کەسی ڕاستگۆ کە نەفرەتلێکەر* بێت». *(نەفرەتلێکەر: مەبەست ئەو کەسەیە زۆر نەفرەت ولەعنەت لە خەڵکی وهەموو شتێک دەکات) صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

زۆر نەفرەت ولەعنەت کردن پێچەوانەى پلەى ڕاستگۆییە، ئەمیش پلەیەکە لە پاش پلەى پێغەمبەرایەتیەوە، ڕاستگۆیی لە بەرزترین پلەکانە کە دەکرێت ئیماندار پێی بگات لە لای خواى گەورە، ولە هۆکارەکانى بە دەستهێنانى ئەم پلەیە خۆدوورخستنەوە لە جوێندان ونەفرەت کردن.