ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی تیاچوون، ومەبەستی لەم قسە ئەوە بێت خەڵکی بە کەم بزانێت وخۆی بە گەورە وبەرز بزانێت، چونکە پێی وایە ئەو پلەى بەرزترە وفەزڵی هەیە بەسەریانەوە، بەهۆی ئەم قسەیە خۆی لە هەموویان زیاتر تیاچووە، ئەگەر لێرەدا گێڕانەوەى (أهلكُهم) شیبکەینەوە، بەڵام ئەگەر گێڕانەوەى (أهلكَهم) كە -فەتحە- لە جیاتی -زەمە- هەیە لەسەر پیتی -ك-؛ شیکردنەوەى ئەم واتایە ئەوەیە کە خۆی هۆکاری تیاچوونیان بووە چونکە بێهیوای کردن لە ڕەحمەتی خواى گەورە، وڕێگر بوو لەوەى بگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە بە تەوبەکردن، وپاڵنەر بوو بۆئەوەى بەردەوام بن لەسەر بێهێوایی هەتاوەکو تیاچوون.