ئەم فەرموودەیە چەندەها ڕێنموێنی پیرۆزی تێدایە لە سونەتی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، مسوڵمان پێویستە دوور بێت لە زیادەڕەوی کردن لە وەسفی مرۆڤەکان، چونکە ئەم دەرگایە شەیتان لێیەوە دێتە ژوورەوە ومرۆڤ تووشی سەرسامبوون و خۆبەگەورەزانین دەکات وتیا دەچێت، پێویستە مسوڵمان مامناوەند بێت لە وەسف وستایشکردندا ودەبێت ڕاستی مرۆڤەکان بۆ خواى گەورە جێبهێڵێت چونکە تەنها خودا -سبحانه وتعالى- سەبارەت بە نهێنی نەفسەکان دەزانێت.