هەردوو فەرموودەکە: نمونەى هیوای مرۆڤ وئەجەلی وئەو ناخۆشی وتاقیکردنەوانەى تووشی دەبێت لەخۆدەگرێت، ومردنی لە سەرەنجامى یەکێک لەوانەیە، ئەگەر سەلامەت بوو لەمانە ئەوا لە کاتی هاتنی ئەجەلی دەمرێت، وئەم هێڵانە تاقیکردنەوە وناخۆشییەکانن ئەگەر لە یەکێکیان سەلامەت بێت لە ئەوی تر سەلامەت نابێت، وئەگەر لە هەموو ڕزگاری ببێت وتووشی هیچ نەخۆشی وتاقیکردنەوەیەک نەبێت لە نەفس وخێزان وسامانیدا ئەوا لە ناکاو مردێت بۆی دێت، سەرەنجام ئەوەى بەهۆی هۆکارەکان نەمرێت بەهۆی ئەجەلەوە دەمرێـت، کاتێک مرۆڤ لە نێو ئەو ناڕەحەتی تاقیکردنەوانەیە (تووشی هێڵە نزیکەکە) دەبێت ئەویش بریتیە لە ئەجەل ومردن. ئەم فەرموودەیە ڕێنموێنی مسوڵمان دەکات بۆئەوەى هیوای کورت بێت بەم ژیانەوە وهەموو خولیا وهەوڵدانێکی بۆ ئەم ژیانە نەبێت، ودەبێت مرۆڤ بەردەوام خۆی ئامادە بکات بۆ مردن ئەمیش بە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وخۆ دوورگرتن لە کردەوە خراپەکان.