واتاى فەرموودەکە: دوو پیاوی بە لای پێغەمبەردا تێپەڕبوون -صلى اللە علیە وسلم-، یەکێکیان لە پیاوە ڕێز لێگیرا وبەناوبانگەکان بوو لە نێو خەڵکیدا، لەو کەسانە بوو کە قسەکانی گوێی بۆ دەگیرێت وداواکانى جێبەجێ دەکرێت، وکەسی دووەم بە پێچەوانەوە پیاوێکی لاواز بوو لە مسوڵمانان هیچ نرخێکی نییە لە لای زۆر لە خەڵکی، ئەگەر قسە بکات گوێی بۆ ناگیرێت وئەگەر داوایەک وناوەندیاریەک بکات بۆی جێبەجێ ناکرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم -کەسی دووەم- هێندەی پڕ بە زەوی خێرترە لە ئەوی تر -لە کەسی یەکەم-): واتا لای خواى گەورە کەسی دووەم هێندەی زەوی لە کەسی یەکەم باشترە وڕێزدارترە هەرچەندە کەسی یەکەم ڕێزلێگیراوترە وبەناوبانگترە لە نێو خەڵکی وقەومەکەیدا؛ چونکە خواى گەورە سەیری ناوبانگی وپلەی ڕێزگرتن لە نێو خەڵکی وڕەچەڵەک وسامان وشێوە وجل وسواری وکۆشک وخانوو ناکات بەڵکو سەیری دڵەکان وکردەوەکان دەکات، ولە فەرموودەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن الله لا ينظر إلى صوركم، ولا إلى أموالكم، ولكن إنما ينظر إلى قلوبكم وإلى أعمالكم) [رواه مسلم] واتە: (خواى گەورە سەیری شێوە -ڕواڵەت- وسامانتان ناکات ناکات بەڵکو سەیری دڵتان وکردەوەکانتان دەکات)، ئەگەر دڵ چاک بوو لە نێوان خۆی وخواى گەورە، وگەڕایەوە بۆ لای خواى گەورە، ویادی خواى گەورەی کرد ولە خودا ترسا، وکردەوەکانى بەو شێوەیە بوو کە خواى گەورە لێی ڕازییە؛ ئەوا ئەم کەسە بەڕێزە لە لای خواى گەورە وئەگەر سوێند لەسەر شتێک بخوات کە دەبێت جێبەجێ ببێت ئەوا خواى گەورە بۆی جێبەجێ دەکات.