ئەم فەرموودەیە هەقیقەتی هەژاری ڕووندەکاتەوە، ئەو هەژارەی کە ستایش دەکرێت لە نێو هەژاراندا کە زیاتر شایستەیە بەوەى خێر وبەخشینی پێبدرێت ئەوەیانە کە خۆی دەگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی ئەگەرچیش پێویستە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی بە خاوەن پێویستی دانەناوە کە دەچێت وداوا لە خەڵکی دەکات چونکە لەوەیە بە پێی پێویست پێی ببەخشرێت لە خێر وزەکات وئەمەش بەسە بۆی، بەڵام کەسێکی پێویست لە ڕاستیدا کەسێکە کە داوا ناکات وپێویست بوونی بەردەوامە چونکە ئەو هیچی دەستناکەوێت بەهۆی داوا نەکردن لە خەڵکی؛ وئەمەیان شایستەترە کە خێر وبەخشین وزەکاتی پێبدرێت.