دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ دانیشتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای دەمایەوە بۆ ئەوەى لە فەرموودە وکردەوەکانى فێر بێت، وئەوی تریان کاری دەکرد وبژێوی ژیانی پەیدا دەکرد، جارێکیان ئەو برایەی کە کاری دەکرد سکاڵای لەسەر براکەى کرد لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى کە وازى لە کار وپیشەکەى هێناوە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هێورکردنەوەى پێی فەرموو: لەوەیە پشتیوانیکردنی براکەت لە ڕووی داراییەوە هۆکار بێت بۆ ئەوەى ڕزق بە ئاسانی بەدەست بهێنیت؛ چونکە خودا بەردەوام یارمەتی کەسێک دەدات ئەگەر ئەو کەسە لە یارمەتیدانی براکەی بەردەوام بێت.