شیکردنەوەی فەرموودەکە: پیاوێک لە یەمەنەوە هات بۆ ئەوەى مۆڵەت لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەربگرێت بۆ ئەوەى جیهاد ئەنجامبدات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرد سەبارەت بەوەى ئایا مۆڵەتی لە دایک وباوکی وەرگرتووە پێش ئەوەى بێت بۆ جیهاد کردن یان نا؟، وا دیارە کە مۆڵەتی لێیان وەرنەگرتووە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیکرد بەوەى بگەڕێتەوە بۆ لایان وچاکەکار بێت بەرامبەریان، بۆیە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى مۆڵەت وەرگرتن لە دایک وباوک پێش چوون بۆ جیهاد کردن بەهەند وەرگیراوە لە شەریعەتدا بە تایبەت ئەگەر جیهادی بەرگری (جهاد الدفع) نەبێت لە خاکی مسوڵمانان، چونکە جیهادی بەرگری فەرزە لەسەر هەموو مسوڵمانێکی باڵغی نێر کە توانای هەبێت.