پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی ئاگادار کردەوە لە دانیشتن لەسەر ڕێگاوبانەکان، ووتیان: ناتوانین دانەنیشین ونەوەستین لەو شوێنانەدا، فەرمووی: ئەگەر هەر نەتانتوانى ئەوا واجبە مافى ڕێگا بدەن، وپرسیاری مافى ڕێگایان لێی کرد، پێیانی فەرموو: ئەوەیە چاویان بپارێزن لە نەزەر کردن وسەیر کردنی ئەو ئافرەتانەى ڕێدەکەن لە پێشیانەوە ونابێت ئازاری خەڵکی بدەن بە قسە یان کردەوە، ودەبێت وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وپێویستە فەرمان بە چاکە بکەن ونەهی لە خراپە بکەن ئەگەر خراپەیەکیان بینی.