لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پرسیارم لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئاوڕدانەوە لە کاتى نوێژدا؟ فەرمووی: «ئەوە شێوازێکی کەمکردنەوەیە بەهۆیەوە شەیتان لە (پاداشتی) نوێژی بەندە کەمدەکاتەوە». صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئاوڕدانەوە لە کاتى نوێژدا، ئایا زیان بە نوێژ دەگەیەنێت وکاریگەری دەکاتە سەر نوێژەکەى؟ ئەویش فەرمووی: ئەم ئاوڕدانەوەیە شێوازێکی کەمکردنەوەیە بە خێرایی ونهێنی بەهۆیەوە شەیتان لە پاداشتی نوێژی بەندە کەمدەکاتەوە ونوێژەکەى لێ تێکدەدات.