شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە کوشتنی پێنج جۆر لە ئاژەڵی پیس وزیانبخەش، جا ئەگەر لە ناو حەرەمی پیرۆزی مەککەشدا بن دەبێت هەر بکوژرێن، ئەم پێنج ئاژەڵە بریتین لە: قەلەڕەش، وداڵی گەرمەسێر*، ودووپشک، ومشک، وسەگی هار. ئەم پێنجە جۆرە ئاژەڵە خراپ وزیانبەخشن (فاسقن)، ولە خووی سروشتیان ئەوەیە کە زیانبەخش وئازاردەرن. ئەم پێنج جۆرە دیاریکراون چونکە جۆری زیانەکەیان جیاوازە، وهەر ئاژەڵێکیش وەکو ئەمانە زیانیان هەبێت بۆ سەر مرۆڤ ئەوا دەبێت بکوژرێت ئەگەرچیش لە ناو حەرەمی مەککەى پیرۆزدا بێت. (مەبەست نێو کەعبە ونێو مەککە)یە. *(جۆرە داڵێکە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت -الحدأة- زۆرجار لە ناوچە گەرمەکاندا دەژی)