پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەوافى کرد بە دەوری کەعبەدا لە حەجی ماڵئاوایی وخەڵکی بە دەوروپشتیدا کۆبونەوە: هەندێکیان دەیانویست بزانن چۆن تەواف دەکات، وهەندێکی تر دەیانویست سەیری بکەن؛ بۆیە قەرەباڵەغییەک دروست بوو، وچونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە بەزەیی ودادپەروەرە لەسەر پشتی وشترەکەى تەوافی دەکرد بۆ ئەوەى خەڵکی هەمووی بیبینن، وگۆچانێکی پێبوو کە لوتکەکەى چەماوە بوو، ودەستلێدانى لە ڕوکن -گۆشە- (مەبەست بەردە ڕەشەکەیە کە لە گۆشەی -ڕوکنی ڕۆژهەڵاتی کەعبەدایە-) بەهۆی ئەم گۆچانەوە بوو (واتا: ڕاستەوخۆ دەستی بەر بەردە ڕەشەکە نەدەکەوت بەڵکو تەنها گۆچانەکەى لێدەدا)، وپاشان ماچی گۆچانەکەى دەکرد هەروەکو لە گێڕانەوەى (مسلم)دا هاتووە.