پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفاتەوە چوو بۆ موزدەلیفە -ئیفازەی کرد:أَفاضَ- لە ڕۆژی عەرەفەدا ولە پشتیەوە دەنگی بەرز ولێدان ودەنگی وشتری دەبیست، وئەمیش بەهۆی کردەوەى ئەو خەڵکانە بوو کە لە سەردەمی جاهیلیەتدا لەسەر ئەم جۆرە کاران ڕاهاتبوون؛ چونکە لە سەردەمی جاهیلیەتدا ئەگەر لە عەرەفاتەوە بەرەو موزدەلیفە بهاتنایە ئەوا زۆر بەخێرایی دەهاتن بۆ ئەوەى بگەنە شوێنی مەبەست پێش ئەوەى تاریکایی شەویان بەسەردا بێت، وئەمیش هۆکاری ئەوە بوو کە زۆر بە توندی لە وشترەکانیان دەدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە قامچیەکەى ئاماژەی بۆیان کرد، وفەرمووی: ئەی خەڵکینە بە هێوری ڕێ بکەن وپێش بکەون، چونکە چاکەکاری وخێر ئەنجامدان بەپەلەیی وخێرایی ڕۆیشتن بەدەست ناهێندرێت.