کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا هات بۆ مینا لە ڕۆژی جەژندا وبەردە بچووکەکانى فڕێدا (هاویشتی)، وپاشان چوو بۆ ماڵەوە وقوربانیەکەى سەربڕی، ولە دوای ئەمانە بانگی سەرتاشێکی کرد بۆ ئەوەى قژی بتاشێت، وئاماژەی بۆی کرد بەوەى سەرەتا لای ڕاستی قژی بتاشێت، وبانگی ئەبو تەڵحەی ئەنساڕی کرد -ڕەزای خواى لێبێت- وقژەکانى لای چەپی پێدا، وپاشان ئەوەی مایەوەى لە قژی تاشی، وبانگی ئەبو تەڵحەی کرد وقژەکانى پێدا، وفەرمووی: (لە نێوان خەڵکیدا دابەشی بکە)، وهەندێک کەس یەک تاڵە قژیان بەرکەوت، وهەندێکی تر دوو تاڵە قژیان بەرکەوت، وهەندێکی تر زیاتریان بەرکەوت؛ وئەمیش بەهۆی ئەوەى تاڵە مووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیرۆز وموبارەکە ودروستە تەبەروکی پێوە بکرێت، وئەمیش تەنها تایبەتە بە شوێنەوارەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو ئارەقی وئاوی دەستنوێژگرتنی وتاڵە مووەکانى وجلەکانى وئەو کەرەستانەى بەکاریدەهێنا وەکو کۆچان وشتی تر، ونابێت لە پاش ئەو تەبەروک* بە شوێنەواری هیچ کەسێکی ترەوە بکرێت. *(تەبەروک: واتا داواکردنی بەرەکەت وپیرۆزی لە خوای گەورە دەکات بە دەستلێدان لەو شتانەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا کە تەبەروکی پێوە بکرێت، واتا تەنها دەستی لێدەدرێت وداوا لەو شتە ناکرێت کە بەرەکەت بهێنێت بەڵکو تەنها دەستلێدانە وهێنانیەتی بەسەر لاشەدا بە نیەتی ئەوەى خودا بەرەکەت وپیرۆی بهێنیت بەهۆی ئەم شتەوە وەکو بۆ نمونە تەبەروک کردن بە شوێنەواری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو پێشتر باسکرا)