عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لە بەیانی ڕۆژی چوارەمی (-ذي الحجة- گەیشتنە مەککە بە مەبەستی ئیحرام بەست بۆ حەجکردن وهەندێکیان ویستیان حەج وعومرە پێکەوە ئەنجامبدەن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بەوانە کرد کە قوربانیان نەکردووە لەم دوو کۆمەڵەیە کە دەستهەڵگرن لە ئیحرام بەستن بۆ حەج کە ئەمیش هەموو شتێک حەڵاڵ دەکات وئەوانیش ئەمەیان بە لاوە شتێکی گەورەوە بوو، چونکە پاش عومرە کردن هەموو شتێکی حەڵاڵکراو ڕێگەپێدراوە لەوانەش جیماع کردن؛ پێش بەستنی ئیحرام بۆ ئەنجامدانى حەج، بۆیە پرسیاریان لێیکرد ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەپێدراوە چی شتێکی حەرامکراوى ئیحرام ئەنجام بدەین؟ ئەویش فەرمووی: هەموو شتێک پێش ئیحرام بەستن حەڵاڵ بووە هەر بە حەڵاڵی دەمێنێتەوە، ئەوانیش فەرمانی پێغەمبەریان جێبەجێکرد -صلى اللە علیە وسلم-.