سەبارەت بە ئەم فەرموودەیە دوو گێڕانەوە هەیە، وا دیارە دوو ڕووداوە نەک یەک دانە بێت، یەکەم: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی دایکم مردووە، وڕۆژووی یەک مانگی لەسەر بووە کە دەبوو بیگرێتەوە، ئایا لە جیاتی ئەو (ڕۆژووی ئەو ڕۆژانەى بۆ) بگرێتەوە (لە جیاتی ئەو قەزا بکاتەوە)؟. دووەم: ئافرەتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و پێی ووت کە دایکی مردووە وڕۆژووی نەزری لەسەر بوو (کە دەبوو بیگرێتەوە)، ئایا لە جیاتی ئەو (ئەو ڕۆژووە نەزرە) بگرێتەوە؟، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەردوو حاڵەتەکەدا فتواى ئەوەى بۆیان دا کە دەبێتە ڕۆژووەکان بگرنەوە لە جیاتی دایک وباوکیان، پاشان نموونەیەکی بۆیان هێنایەوە بۆئەوەى زیاتر لە ماناکە تێبگەن وڕوونتر بێت، ئەویش ئەوەیە: ئەگەر قەرزێک لەسەر دایکت وباوکیان بێت کە لە مرۆڤێک قەرزیان کردبێت، ئایا قەرزەکە لە جیاتی ئەوان دەدەنەوە؟ ووتیان: بەڵێ. پێیانی فەرموو: ئەم ڕۆژووە قەرزی خودایە لەسەر دایک وباوکیان، ئەگەر قەرزی مرۆڤ دەبێت بدرێتەوە، ئەوا قەرزی خودا شایستەترە بەوەى کە بدرێتەوە.