واتای فەرموودەکە: شەهیدبوون لە پێناو خواى گەورە هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوانە بچووک وگەورەکان، جگە لە قەرز نەبێت، شەهیدبوون نابێتە هۆی لێخۆشبوون لە قەرز لەبەرئەوەى مافی بوونەوەرەکانە لە پارە وسامان، وچونکە ماڵ وسامان خۆشەویستترین شتە لە لایان، وجگە لە قەرزیش ئەو تاوانانەى تر دەگرێتەوە کە دەرهەق بە مرۆڤەکان کراوە وەکو دزی کردن وخیانەت کردن وزەوتکردن -داگیرکردن- وفێڵکردن، جیهاد وشەهیدبوون لە پێناو خواى گەورە وکردەوە چاکەکانى تر نابنە هۆی لێخۆشبوون لە مافەکانی پەیوەست بە مرۆڤەکان بەڵکو تەنها لێخۆشبوون بۆ ئەو تاوانانەیە کە مافى خواى گەورەیە.