عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات هەندێک لە ئافرەتان لە هاوەڵان خۆیان دادەپۆشی بە عابا وچارشێوەکانیان (بە جلە باڵاپۆشەکانیان) وئامادەی ئەنجامدانى نوێژی بەیانی بوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە پاش ئەنجامدانى نوێژ دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، وتاریکی شەو تێکەڵی ڕۆشنایی بەیان دەبوو، بەڵام ئەوەى سەیریانی بکردایە نەیانی دەناسی چونکە هێشتا تاریکی شەو لە ئاسماندا مابوو، وئەم فەرموودە ئاماژە کردنی تێدایە بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی لە سەرەتاى کاتدا.