ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات: کە ڕۆژێکیان هات بۆ ماڵی حەفسەی خوشکی کە خێزانى پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وچووە سەربانی ماڵەکە، وپێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە سەرئاو دەکات وڕووی لە شام وپشتی لە قیبلەیە. وئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەمەی ووت وەکو وەڵامێک بۆ ئەوانەى کە دەیانووت نابێت ڕوو لە (بیت المقدس) بکرێت کە دەکەوێتە شامەوە لە حاڵەتی سەرئاوی کردن، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «ڕووی بەرەو ئاراستەی (بیت المقدس) بوو -لە شام-». بۆیە ئەگەر مرۆڤ لە کاتى سەرئاو کردندا ڕووی بەرەو ئاراستەی قیبلە بوو بە مەرجێک لە ناو خانوودا (لە پشت دیوارەوە) بێت ئەوا دروستە وئاساییە.