لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە». (سەحیح - ڕاست) - رواه الترمذي والنسائي في الكبرى
explain-icon

شیکردنەوە

ئەو پیاوەی جووت دەبێت لەگەڵ پیاوێكی تر لەڕێی كۆمەوە یان جووت دەبێت لەگەڵ ئافرەتێك لەڕێی كۆمەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی توندی لێكردووە بەوەی پەروەردگار بە ڕەحمەتەوە سەیری ناكات، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانێكە لە تاوانە گەورەكان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • پیاو بچێتە لای پیاو -نێربازیە وکاری قەومی ڵوتە- وئەمیش لە تاوانە گەورەکانە.
  • چوونە لای ئافرەت -لە كۆمیەوە- لە تاوانە گەورەكانە.
  • (خوای گەورە سەیری ناكات)؛ واتا سەیركردنی ڕەحمەت ومیهرەبانی، مەبەست سەیركردن نییە بەشێوەیەكی گشتی؛ چونكە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- هیچ شتێك لێی ناشاردرێتەوە وهیچ شتێك لە بەر چاوەكانی ون نابێت.
  • ئەم كارانە لە گەورەترینی تاوانە قێزەوەنەكانن ومەترسیدارترینیانن بۆ سەر مرۆڤایەتی؛ چونكە پێچەوانەبوونەوەی فیترەتی پاكی مرۆڤە، ودەبێتە هۆی كەمبوونەوەی وەچە، وتێكچوونی ژیانی هاوسەرگیری، وچاندنی دوژمنایەتی وڕق وكینە، وتووشبوون بە كارە قێزەوەنەكان.