ئەم گێڕانەوەیە لە لایەن ئیبراهیمی نەخەعی کوفیەوە -ڕەحمەتی خواى لێبێت- کە یەکێکە لە پیاوچاکان وزانایانی تابعین، دەگێڕێتەوە کە هەندێک لە پێشینەکانى ئەم ئومەتە قەدەغەیان دەکرد لەسەر منداڵەکانیان کە پەیمان بدەن بە خەڵکی تر؛ بۆ ئەوەى تووشی شکاندنی پەیمانەکە نەبن کە ئەمەش تاوانە، وهەمان شت سەبارەت بە شایەتیدان بۆ ئەوەى مەسەلەى شایەتیدان لە لایان ئاسان نەبێت.