پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسە دەكات كە دەیەوێت بێـتە نێو دانیشتنێكەوە بەوەی پێویستە سەرەتا سەلامیان لێبكات، وئەگەر بیەوێت هەستێت ئەوا پێویستە دیسانەوە سەلامیان لێبكات؛ چونكە سەلامكردنی سەرەتا لەكاتی هاتنی شایستەی ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامكردنی كۆتایی لەكاتی بەجێهێشتنیاندا.