پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان دەبێت برای مسوڵمانی سەربخات وپشتیوانی لێبكات ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت بەوەی ستەمەكەی لەسەر لابدەم، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم وسەری بخەم؟ ئەویش فەرمووی: نەهی لێدەكەیت ودەستی دەگریت وڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردن وسەرخستنێتی بەسەر شەیتان ونەفسی فەرمانكار بە خراپە.