لە ئوم قەیس کچی میحسەنەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی كرد بەسەر جلەکانیدا، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنەکەیدا (شوێنی میزەكە لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد. (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

Explanation

ئوم قەیس کچی میحسەن -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ کوڕێکی بچووکیدا کە دەستی بە خواردن نەکردبوو؛ چونكە هێشتا لە تەمەنی شیرخواردندا بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- منداڵەکەی لە باوەشی خۆی دانا، منداڵەکەیش میزی كرد بەسەر جلەکانی پێغەمبەردا، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- داوای ئاوی کرد، و پرژاندی بەسەر جلەکەیدا، و نەیشۆرد.

explain-icon

Benefits from the Hadith

  • ئاماژەیە بۆ ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە ئەوپەڕی سادەییدا -بێ فیزیدا- بوو.
  • هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ جوان مامەڵەکردن وسادەیی -بێ فیزی- ونەرمونیان بوون بەرامبەر بە منداڵان، ودڵدانەوەی گەورەکان بە ڕێزگرتن لە منداڵەکانیان و دانانیان لە باوەشدا، وشتی لەو جۆرە.
  • میزی منداڵی کوڕ پیسە ئەگەرچیش خواردنی نەخواردبێت بەهۆی حەز لێکردنەوە.
  • کردەوەکەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی دەوترێت (ئاوپرژاندن:نَضْح)، و ئەمە تایبەتە بە منداڵی بچووکی نێر کە هێشتا دەستی بە خواردنی خۆراک نەکردووە، بەڵام بۆ منداڵی مێ؛ پێویستە شوێنەواری میزەكەی بشۆردرێت تەنانەت ئەگەر بچووکیش بێت.
  • ئەو جلەى یان شوێنەى پاشەڕۆی -پیسایی- منداڵی کوڕی پێوەیە کە شیری دایکی دەخواتەوە؛ دەبێت جلەکە یان شوێنەکە بشۆردرێت وەکو شۆردنیان بەهۆی هەر پیسیەکی تر.
  • شۆردن دەبێـت کردەوەیەکی زیاتر لەخۆ بگرێت لەگەڵ ئاو پێداکردنی -ئاو پێگەیاندنی-.
  • باشتر وایە پەلە بکرێـت لە پاککردنەوەى شوێنە پیس بووەکە؛ بۆئەوەى پەلە بکرێت لەنەهێشتنی شتە پیسەکە، و بۆئەوەی لە بیریان نەچێت.