پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەبی زەیدی ئەنساڕی فەرموو: لێم نزیک بەرەوە، کاتێک لێی نزیک بووەوە، پێی فەرمووی: دەستت ببە ژوورەوە بۆ نێو جلەکەم، وپشتم مەسح بکە -دەستی پێدا بهێنە-، ئەویش (ئەبی زەید) دەستی کردە نێو جلەکەى -قەمیسەکەى-، وپشتی مەسح کرد -دەستی بەسەردا هێنا-، مۆری پێغەمبەرایەتی کەوتە نێوان دوو پەنجەیەوە، ئەبی زەیدی ئەنساڕی پرسیاری لێکرا سەبارەت بە مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-، چییە؟ ووتی: لە چەند موویەک پێکهاتبوو لە نێوان شانەکانى.