سائیبی کوڕی یەزید باسی ئەوە دەکات کە پوری ئەوى برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی ووت کە کوڕی خوشکەکەى نەخۆشە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی کرد بەسەر سەریدا ونزای بەرەکەتی بۆی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، وسائیب لە (دڵۆپە ئاوی) دەستنوێژەکەی خواردەوە کە لە ئەندامە پیرۆزەکانى دەهاتە خوارەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان سائیب لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر وابوو.