ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوو بۆ ماڵیان ونیوەڕۆ لە ماڵیان خەوت (لە ماڵیان قەیلولەى کرد لە نیوەى ڕۆژدا)، دایکی ئەنەس بەناوى ئوم سولەیم بوتڵێکی بچووکی شووشەی هێنا، ئارەقى لاشەى پێغەمبەری تێدا کۆدەکردەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خەو هەستا وپرسیاری کرد سەبارەت بەوەى چی دەکات لەم ئارەقە، ئەویش ووتی ئارەقی لاشەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبات وتێکەڵی دەکات لەگەڵ بۆنەکانیان، وبۆنی لاشەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆشترین بۆنە لە نێو بۆنەکاندا.