لەم فەرموودەیەدا جابر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی فەتح وڕزگارکردنی مەککەدا هاتە نێو مەککەوە وعەمامەیەکی (مێزەرێکی) ڕەشی لەسەردا بوو، وئەمیش بەڵگەیە بۆ دروستێتی لەسەر کردنی عەمامەى ڕەش، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: وتاری دا وعەمامەیەکی ڕەشی لەسەردا بوو، هەرچەندە عەمامەى سپی باشترە هەروەکو لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خيرُ ثيابِكمُ البياضُ فالبَسوها وَكفِّنوا فيها موتاكُم) [رواه ابن ماجه] واتە: (خێرترین وباشترین پۆشاکتان پۆشاکی سپیە، بیپۆشن، وبا کفنی مردووەکانتان سپی بێت)، پۆشینی عەمامەى ڕەش لەم فەرموودەیەدا بۆ ڕوونکردنەوەى دروستێتی پۆشینی ئەم جۆرە ڕەنگەیە. بەڵام گێڕانەوەى عەمروی کوڕی حورەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: (وەکو ئەوە وایە ئێستا سەیری پێغەمبەری خودا بکەم -صلى اللە علیە وسلم- عەمامەیەکی ڕەشی لەسەردایە، وکۆتاییەکانى -عەمامەکە- لە نێو شانەکانیدایە)؛ ئەمە بەڵگەیە بۆ دروستێتی لەسەر کردنی عەمامەى ڕەش وهەروەها دروستە کۆتاییەکانى عەمامەکە درێژ بکرێتەوە -شۆڕ بکرێتەوە- بۆ نێو شانەکان.