لە بەرائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی ڕەش وخەتی سوری تێدابێت جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، قژی هەتا نێو شانەکانى درێژ بوو، ونێو شانەکانى پان بون (چوار شانە بووە)، (باڵای) نە كورت بوو ونە درێژ بوو بەڵکو مامناوەند بوو». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

بەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هیچ کەسێکی نەبینووە جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە وجلێکی ڕەشیان لەبەردایە تێكەڵ بە خەتی سوور، لە سیفەتە لاشەییەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: نێو شانەکانى پان بووە (چوار شانە بووە)، باڵای مامناوەند بووە نە كورت بووە ونە درێژ.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ڕوونكردنەوەی هەندێك لە سیفەتە جوانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕووكەشدا وەكو جوانی قژ وسینگ فراوانی وجوانی باڵا وهتد.
  • ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی هاوەڵە بەڕێزەكان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، تەنانەت ئەوان سیفەتە دەرەکی وناخییەکان وڕەوشت وجوڵە وژیاندی هەموو دەگێڕنەوە بۆ خەڵكی دووای خۆیان.