حوزەیفەی کوڕی یەمان جارێکیان شەونوێژی لەگەڵ پێغەمبەردا کرد -صلى اللە علیە وسلم- وماوەى نوێژکردنەکەى درێژ کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یەک ڕکاتدا سورەتی -البقرة- و -النساء- و -آل عمران-ی خوێند، و لەسەرخۆ قورئانی دەخوێند، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە کە پاڕانەوە وداواکردنی لە خودای تێدا بووایە؛ ئەوا ئەویش دەپاڕایەوە لە خودا، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە تەسبیح کردنی خوداى تێدا بووایە ئەوا تەسبیحاتی دەکرد*، وئەگەر ئایەتێکی بخوێندایە کە پەناگرتنی تێدا بووایە ئەوا پەنای بە خودا دەگرت، هەموو ئەمانە لە کاتی خوێندنی قورئاندا، وهەموو حاڵەتەکانى نوێژکردنەوەى ماوەکانى نزیکی یەکتر بوو، ماوەى ڕکوع بردنەکەى نزیک بوو لە ماوەی وەستانی یەکەم، وماوەی سوجدە بردنی نزیک بوو لە ماوەى ڕکوع بردنی، واتا هەموو حاڵەتەکانى ناو نوێژکردنی گونجاو بوو لە ڕوانگەى درێژی مانەوە ومەرج نییە ماوەى مانەوە لە هەموو حاڵەتەکان یەکسان بێت وهەمان ماوە بخایەنێت بەڵکو مەبەست ئەوەیە هەمووی گونجاو بووە. *(تەسبیحاتی دەکرد: واتە ئەو زیکرانەى دەخوێند کە بە پاک دانانی خودا وبەریئی ئەو زاتەی تێدایە لە هەموو کەموکورتیەک وەکو: سبحان الله، سبوح قدوس رب الملائکة والروح، هاوشێوەى ئەم زیکرانە)