پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە ئافرەتێک چووە نێو دۆزەخەوە -پەنا بە خواى گەورە-، وهۆکارەکەش ئەوە بوو کە پشیلەیەکی بەستەوە -بەندی کرد- هەتاوەکو مرد، نە خواردن ونە خواردنەوەى پێیدا کاتێک بەستیەوە، ونە وازى لێی هێنا بۆئەوەى ڕزقێکی بۆ خۆی دەستبکەوێت ولە مێرووەکانى سەر زەوی بخوات. ئەگەر ئەمە هەڕەشە وسزا بێت لەسەر کەسێک بەم شێوەیە مامەڵە بکات لەگەڵ ئاژەڵەکان کە هیچ لێپرسینەوە وئەرکێکی شەرعییان لەسەر نییە ولە ڕۆژی قیامەتدا دەبنە خۆڵ، ئەی چی سەبارەت بە کەسێک ئەگەر ئازاری مرۆڤی بێ تاوان بدات، یان ئازاری مسوڵمانان بدات، یان ئازاری کەسە نزیکەکانی بدات لەوانەى بەرپرسیارە لەسەریان لە: خێزان، ومنداڵ، وخزمەتکار وجگە لەمانە ؟!!