لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «موسا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە پەروەردگاری کرد: «کێ نزمترین پلەی هەیە لە خەڵکی بەهەشت؟» خودا فەرمووی: «پیاوێکە دێت پاش ئەوەى خەڵکی بەهەشت چوونە بەهەشت، پێی دەووترێت: بچۆ بۆ نێو بەهەشت. (پیاوەکە) دەڵێت: ئەی پەروەردگار، چۆن (بتوانم بچمەوە بەهەشتەوە) لە کاتێکدا خەڵکی لە خانوو وشوێنەکانى خۆیان نیشتەجێ بوون، وئەوەى پێیان بەخشراوە وەریانگرت؟ پێی دەووترێت: ئایا ڕازی دەبیت هێندەی موڵکی پادشایەک لە پادشاکانى دونیات هەبێت؟ (پیاوەکە) دەڵێت: ڕازی دەبم ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئەوەت پێدەبەخشرێت وچوار هێندەی ئەوەش. لە پێنجەم جاردا پیاوەکە دەڵێت: ڕازی بووم ئەی پەروەردگار. خودا دەفەرموێت: ئەمە بە تۆ دەبەخشرێت ودە هێندەی ئەمەش، وهەرشتێک حەزت لێبوو وئارەزووت کرد وچاوت چێژی لێوەربگرێت پێت دەبەخشرێت. (پێغەمبەر موسا -علیه السلام-) فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەی ئەوەى بەرزترین پلەی هەیە لە بەهەشتدا؟ خودا دەفەرموێت: ئەوانە کەسانێکن ڕێزلێنانیان بە دەستەکانی خۆم ڕواندوومە، ومۆرم لەسەری داوە، بۆیە هیچ چاوێک نەبینیووە، وهیچ گوێیەک نەیبیستووە، و بەسەر دڵی هیچ مرۆڤێک نەهاتووە (هیچ مرۆڤێک بیری لێ نەکردووەتەوە)». ولە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عزوجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە. وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە! خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە. وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە! خودا -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، هێندەى دونیا بە تۆ دەبەخشرێت ودە هێندەی ئەوەش؛ یان دە هێندەی دونیا بە تۆ دەبەخشرێت. (پیاوەکە) دەڵێت: ئایا گاڵتەم پێدەکەیت، یان پێم پێدەکەنیت لە کاتێکدا تۆ پادشایت (الْمَلِكُ)یت!». ئیبن مەسعود دەڵێت: بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێکەنی هەتا خرێکانی ددانى دەرکەوت، و-صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «ئەوە نزمترین پلەی کەسێکی خەڵکی بەهەشتە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری