لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- (ئەم نزایەی) دەفەرموو: «(اللَّهُمَّ كَمَا حَسَّنْت خَلْقِي فَحَسِّنْ خُلُقِي)*». *(واتە: خودایە، چۆن ڕووکەشی لاشەمت بە جوانی دروستکردووە، ڕەوشتیشم بەهەمان شێوە جوان بکە) صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

هەروەکو چۆن خوای گەورە وێنەى ڕووکەشی دەرەوەى بە جوانی وڕێکی دروستکردووە پێویستە لەسەر مرۆڤ داوا لە خواى گەورە بکات وێنەى ناوەوەیشی لە دڵەوە جوان وڕێک بکات بە ڕەوشتە جوان وبەڕێزەکان بۆئەوەى مرۆڤبوونی کامڵ بێت وناخی پاک بێت.