لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «نزا لە سەر نەفسی خۆتان مەکەن، ونزا لە سەر منداڵەکانتان مەکەن، ونزا لە سەر ماڵ وپارەتان مەکەن، چونکە لەوەیە لەو کاتە بێت کە خوای گەورە نزاکان وداواکان وەڵام دەداتەوە؛ ونزاکانی ئێوەش وەڵام دەدرێتەوە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەدا نەهی دەکات لە نزا کردن لە سەر نەفس ومنداڵ وماڵ (پارە)، چونکە نزا کردن کردەوەیەکی مەزنە، لەوەیە خوای گەورە وەڵامی بداتەوە، ئەگەر ئەو نزایە لەو کاتە بێت کە نزاکانی تێدا وەڵامدەدرێتەوە؛ بۆیە ئەمەیش دەبێتە هۆی زیان بۆ سەر نەفس ومنداڵ وماڵی نزاکارەکە.

explain-icon

زیاتر