لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو کەس لە دوو ئاینی جیاواز بن؛ نابن بە میراتگری یەکتر». حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: دوو کەس یان کۆمەڵێک لەگەڵ کەسێکی تر نابن بە میراتگری یەکتر ئەگەر ئاینەکانیان جیاواز بێت، بۆیە مسوڵمان نابێتە میراتگری گاوڕ یان نەسڕانی وبە پێچەوانەوە، چونکە مەرجێک لە مەرجەکانى میراتگری تێدا نییە ئەمیش بریتیە لە شوێنکەوتنی هەمان ئاین، ئەگەر ئاینەکەیان جیاواز بوو؛ ئەوا نابن بە میراتگری یەکتر، وئەمیش وتەی زۆرینەى زانایانە -الجمهور-ە.