پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە نابێت میرات وەرگرتن هەبێت لە نێوان مسوڵمان وکافردا، چونکە پەیمان وپەیوەندی ئیسلام بەهێزترین پەیوەندی وپەیمانە، بۆیە ئەگەر ئەم پەیوەندییە پیرۆزە درزی تێبکەوێت ونەمێنێت لە ڕەچەڵەکدا؛ ئەوا پەیوەندی خزمایەتی وڕەچەڵەکیش تێکدەچێت ونامێنێت، ونەمانى ئەم پەیوەندیە واتا قەدەغەکردن وحەرامکردنی میرات وەرگرتن، کە ئەمیش بنیاتنراوە لەسەر دڵسۆزی (موالاة) وسەرخستن (النصر).