ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر دادوەر (حاکم) هەوڵ وکۆششی خۆی دا لە مەسەلەیەکدا هەتاوەکو بەهۆی کۆششەکەى گەیشت بە لێکدانەوەیەک کە باوەڕی وایە ڕاست وهەقە لە مەسەلەکەدا، پاشان ئەگەر حوکم وبڕیارەکەى ڕاست وهەق بێت، ئەمیش مەبەستی خواى گەورەیە لە حوکمەکانیدا، ئەوا ئەم دادوەرەوە دوو پاداشتی بۆ هەیە: پاداشتی ئیجتیهاد کردن، پاداشتی بڕیاردان بە هەق وڕاستی. وئەگەر کۆششی کرد؛ بەڵام نەگەیشت بە هەق وڕاستی لە مەسەلەکەدا، ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە؛ ئەویش پاداشتی ئیجتیهادەکەیە، چونکە کۆشش کردن بۆ گەڕان بە دوای هەق وڕاستیدا پەرستنە، بەڵام پاداشتی بڕیادارن بە هەق وڕاستی دەستناکەوێت، و لەسەر ئەمە گوناهبار نابێت چونکە هەوڵ وکۆششی خۆی داوە وئیجتیهادی کردووە بە بێ کەمتەرخەمی، بە مەرجێک زانا بێت وکەسێکی شیاو بێت بۆ ئیجتیهاد کردن.