لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «تا لە تین وگەرمی دۆزەخەوەیە، بۆیە بە ئاو ساردی بکەنەوە». صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە تا بەشێکە لە تین وکڵپە وگەرمی ئاگری دۆزەخ، کاتێک نەخۆش تووشی تا دەبێت؛ ئەمە بەهۆی ئەو گەرمیەوەیە، وڕێنموێنی کردووە بە لابردنی ئەم گەرمیە وسارکردنەوەى بە ئاو.