ئەم فەرموودەیە دوو ئەگەری تێدایە: 1- هەر مەفرەزەیەک دژی دوژمنان جەنگا وپاشان بە سەلامەتی گەڕانەوە ودەستکەوتیان بەرکەوت، پاداشتیان کەمترە لەو مەفرەزەیەی کە سەلامەت نەبووە، یان سەلامەت بوون بەڵام دەستکەوتیان بەرنەکەوتووە، ئەمە ڕای ئیمام نەوەوییە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-. 2- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ حەڵاڵبوونی دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمە) نەک بەڵگە بێت بۆ کەمبوونەوەى پاداشت، بەڵکو ئەوەى تێدایە لەوەیە هەندێک پاداشت لەم دونیایە بەدەست بهێندرێت، ئەوەى دەستکەوتی بەدەستهێناوە وئەوەیشی بەدەستی نەهێناوە پاداشتیان وەکو یەکە، بەڵام ئەوەى بەدەستی هێناوە دوو لەسەر سێی پاداشتەکەى بۆ پێش خراوە لەم دونیایەدا، بەڵام کۆی گشتی پاداشتەکەیان وەکو یەک دەبێت، لە قیامەتدا خواى گەورە بە ئەوانە دەبەخشێت کە دەستکەوتیان بەدەست نەهێناوە هێندەى ئەوەى لەدەستیان چووە؛ وخواى گەورە پاداشتەکان چەند جار دەکات بۆ هەرکەسێک بیەوێت، ئەم ڕاڤەکردنی ئیبن عبد البرە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.