عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داواى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە کچی حەمزە بخوازێت کە ئامۆزای هەردوویانە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە حەڵاڵ نییە بۆی مارەی بکات، چونکە کچی برایەتی لە شیرپێدانەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وحەمزە -ڕەزای خواى لێبێت- شیریان خواردووە لە (سویبە:ثوبیة) کە خزمەتکاری ئەبو لەهەب بووە، بۆیە بوو بە برای لە شیرپێدانەوە (برای شیری)، ودەبێتە مامی کچەکەى حەمزە، وهەرکەسێک بەهۆی ڕەچەڵەک* حەرام بێت: بەهۆی شیرپێدانیشەوە** حەرام دەبێت. *(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر کە حەرامە مارەکردنیان)، **(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)