لە عائیشەوە دەڵێت: «لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ) واتە: (دە شیرپێدانی زانراو بەدڵنیاییەوە دەبنە هۆی دروستبوونی مەحرەمیەت -حەرامبوون پەیوەندی لە نێوان منداڵە خوار دوو ساڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە-)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو بەدڵنیاییەوە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەو شیرپێدانەى کە مەحرەمیەت -حەرامبوون پەیوەندی لە نێوان منداڵە خوار دوو ساڵە شیرپێدراوەکە وئافرەتە شیردەرەکە- دروستدەکات لە سەرەتادا دە جار شیرپێدان بوو وئایەتێک بوو لە قورئاندا، پاشان وشەکان وحوکمەکەیشی هەڵوەشێندرایەوە -نەسخ کرایەوە-، بۆ پێنج جار شیرپێدانى زانراو مەحرەمیەت دروست دەکەن، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا، چونکە هەڵوەشاندنەوەى ئەم وشانە وحوکمەکەی زۆر دواکەوت هەتاوەکو لە لای هەندێک خەڵکی نەزانراو بوو هەر دەیانخوێندەوە وایاندەزانى هێشتا ئایەتێکە لە قورئان، بەڵام لە پاشان پێیان ووترا کە وشەکان وحوکمەکەیشی هەڵوەشێندراوەتەوە.

explain-icon

زیاتر