هەرکەسێک شتومەکێکی بفرۆشێت بە کەسێک یان بە قەرز پێی بدات، وپاشان کەسی بەرامبەر (کڕیارەکە) تووشی مایەپووچی هات یان پارە پێویستی پێنەبوو کە نرخی شتومەکەکە بداتەوە بە خاوەنەکەى، یان قەرزەکەى بداتەوە، ئەوا فرۆشیارەکە مافی ئەوەی هەیە زیاتر لە کەسێکی تر کە شتومەکەکە بۆ لای خۆی بباتەوە ئەگەر وەکو خۆی بێت وگۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت، ئەگەر گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت ئەوا وردەکاری تر هەیە.