لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی دەبێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام دەگرێت خێرترە لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی نابێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام ناگرێت». صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی تێکەڵ بوون لەگەڵ خەڵکی وکۆبوونەوە لەگەڵیان، ئەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی دەبێت و لەگەڵیان دادەنیشێت و لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام دەگرێت ئەمیش بەهۆی ئامۆژگاری کردنیان وئاراستە کردنیان خێرترە لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵکی نابێت و بە تەنها دەبێت چونکە لەسەر ئازارەکانیان (بەرامبەری) ئارام ناگرێت.