لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کردەوە چاک وخراپەکانى ئومەتەکەمم پێنیشاندرا، بینیم لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگا لە کردەوە چاکەکانە، وبینیم فڕێدانى بەڵغەم لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە لە کردەوە خراپەکانە». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

خواى گەورە کردەوەکانى ئەم ئومەتەى نیشاندا بە پێغەمبەرمان -صلى اللە علیە وسلم-، وئەویش بینی لە کردەوە چاک وباشەکان: لابردنی شتی ئازاردەر لەسەر ڕێگاوبانەکان کە دەبێتە هۆی زیان وئازار بۆ سەر خەڵکی، ولە کردەوە خراپەکان: فڕێدانى بەڵغەمە لە نێو مزگەوتدا بێ ئەوەى بشاردرێتەوە بە لە چاڵنان یان شاردنەوەى بە هەرشێوەیەکی تر.