لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو لە نێوان چوارپەلى خێزانەكەیدا دانیشت وهەوڵى لەگەڵدا (جیماعی کرد)؛ ئەوا غوسڵ واجب دەبێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەرچی ئاوی لەشگرانیش (مەنیش) دانەبەزێت». صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

ئەگەر پیاو لە نێوان هەر چوار پەلی ئافرەت (دەستەکانى وقاچەکانى) دابنیشێت، وپاشان ئەندامی نێرینەی بکات بە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەتەوە؛ ئەوا خۆشۆردن (غوسڵ کردن) واجب دەبێت بەهۆی لەشگران بوونەوە ئەگەرچیش مەنی دانەبەزێت چونکە تەنها چوونە ناوەوەی ئەندامی نێرینە غوسڵ کردن واجب دەکات.