مولەیکە -ڕەزای خوای لێبێت- بانگهێشتی پێغەمبەری کرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆ خواردنێک کە ئامادەی کردبوو، ئەویش چونکە لە ئەوپەڕی سادەیی -تواضع- وڕەوشت جوانیدا بوو، وسەرەڕای ئەوەى چەندێک ڕێزدار وپلەی بەرز بوو لەگەڵ ئەمانەشدا وەڵامی داوەتکردنی هەموو کەسێکی دەدایەوە بچووک وگەورە، پیاو وئافرەت، فەقیر وهەژار، ومەبەستی گەلێک ئامانجی مەزن بوو لە وەڵامدانەوە لەوانەش: بۆ ڕاکێشانی دڵی ئەوانەى بانگی دەکەن بەرەو ئاینی ئیسلام وهەروەها فێرکردنیان، وەڵامی ئەم بانگهێشتەى دایەوە ولە خواردنەکەى خوارد وپاشان ئەم هەلەی بەکاردەهێنا بۆ ئەوەى تاکە لاوازەکان فێر بکات کە زۆرجار ناتوانن ئامادە بن لە دانیشتنە پیرۆزەکاندا، وفەرمانى پێکردن کە هەستن بۆ ئەوەى پێشنوێژیان بۆ بکات، وفێری چۆنیەتی نوێژ ئەنجامدان ببن، وئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- ڕاخەرێکی کۆنی هێنا کە ڕەش هەڵگەڕا بوو بەهۆی زۆر مانەوە وبەکارهێنانەوە، وبە ئاو شۆردی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری وەستا بۆ ئەوەى پێشنوێژیان بۆ بکات، وئەنەس ومنداڵێکی هەتیو لە پشتیەوە ڕیزیان بەست بۆ نوێژکردن، وئافرەتە بەتەمەنەکەش -کە بانگهێشتی کرد- لە پشتی ئەنەس ومنداڵە هەتیوەکەوە وەستا بۆ ئەوەى نوێژ بکات، ودوو ڕکاتی ئەنجامدا، وپاش بانگەواى کرد وفێریانی کرد -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت، وخواى گەورە مینەت ونیعمەتی خۆی ڕژاندە سەر ئێمە بە شوێنکەوتنی لە وتەکانى وکردەوەکانیدا.