پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای ئافرەتێکدا ڕۆیشت کە منداڵێکی مرد بوو، زۆر خۆشی دەویست وئەمیش وایلێکرد کە دەربچێت بەرەو گۆڕستان ولەوێ بەسەر گۆڕەکەیدا بگری، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی فەرمانى پێکرد بەوەى تەقوای خودا بکات وئارام بگرێت. ئەویش (ئافرەتەکە) ووتی: تۆ وەکو من تووشی موسیبەت وکارەسات نەبوویت. وپاشان بە ئافرەتەکە ووترا: ئەوە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە ئامۆژگاری کردیت، وبۆیە زۆر پەشیمان بووەوە لە قسەکانى وڕۆیشت بۆ لای دەرگاى ماڵی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وکەس لە پێش دەرگاکەیان نەبوو کە ڕێگری لە خەڵکی بکات بۆ ئەوەى بچنە ژوورەوە بۆ لای، وپێی ووت: نەمزانی کە تۆ بووی، وئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو ئەو ئارامگرتنەى کە بەهۆیەوە مرۆڤ پاداشت دەدرێتە یەکەم ئارامگرتنە کاتێک کە کارەسات وناخۆشیەکە ڕوو دەدات.