بەرووبومەکان لەوەیە تووشی نەخۆشی یان کەموکورتی بن پێش ئەوەى پێبگەن، بۆیە لەم کاتەدا کڕینیان هیچ سوودێکی نابێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشیار وکڕیار لە فرۆشتن وکڕینیان هەتاوەکو پێدەکەن وچاکی بەرووبومەکە دیار دەبێت، وبۆ نمونە لە خورمادا دیارە کاتێک چاک دەبن وپێدەگەن ڕەنگیان سوور یان زەرد دەبێتەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری قەدەغەکردنی بەرووبومی پێنەگەیشتووی ڕوونکردەوە؛ ئەگەر نەخۆشیەک یان هەر کەموکورتیەکی تر بێتە سەر بەرووبومەکە ئایا چۆن مسوڵمانێک پارەی برای مسوڵمانی (پارەی کڕیارەکە) بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات، پارەکە دەبات بە بێ ئەوەى لە بەرامبەر هیچ سوودێکی حەڵاڵ بە بەرامبەر بگەیەنێت؟