پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فرۆشتنی هەر بەرووبوم هەتاوەکو چاک دەبێت وپێدەگات وبە کەڵکی خواردنی مرۆڤ دێت، نەهی کردووە لە کڕیار وفرۆشیار کە خۆیان تێوە بگلێنن لە بازرگانی بە بەرووبومێک کە چاکی وپێگەیشتووی دیار نەبێت بە تایبەت ئەگەر بەرووبومەکە بۆ خواردنی مرۆڤ بێت، وبە هەمان شێوە لەوەیە فەرموودەکە ئاماژە کردنێکی تێدا بێت بۆ نەهی کردن لە فێڵ وشاردنەوەى ڕاستیەکان لە کاتی فرۆشتنی هەر شتومەکێکدا.