عائیشە ودایکی سەلەمە (ڕەزای خوایان لێبێت) باسی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچووە لای خێزانەکانی لە شەودا، ولەوەیە بانگی بەیانیشی بدایە وئەو لەشی گران بووایە وهێشتا غوسڵی نەکردووە، وبەردەوام دەبوو لەسەر ڕۆژووەکەی وبە قەزا نەیدەدایەوە (واتە: لە پاش بانگی بەیانی غوسڵی دەردەکرد بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی بکات)، وئەم باسکردنەیان وەکو وەڵامێک بوو بۆ مەروانی کوڕی حەکەم کاتێک کەسێکی نارد بۆ ئەوەی پرسیاریان لێبکات سەبارەت بەم بابەتە. وئەم حوکمە بۆ ڕەمەزان وجگە لە ڕەمەزانیشە.